"ئه‌مه‌ریكا مه‌یدان بۆ ئێران چۆڵ ناكات"
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی: به‌شێكی هێزه‌كانمان له بنكه‌ی ته‌نه‌فی سووریا ده‌مێنێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌شێكی هێزه‌كانی له سووریا ده‌هێڵێته‌وه، به‌تایبه‌تی له بنكه‌ی سه‌ربازی ته‌نه‌ف له باشووری سووریا و نزیك سنووری عێراق، به‌ڵام هێشتا ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هیچ بڕیارێكی له‌وباره‌یه‌وه ده‌رنه‌كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵی NBC ئه‌مه‌ریكی كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه‌و هاوڕێی جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئیسرائیل رایگه‌یاندووه: "هه‌تا ئێستا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هیچ خشته‌یه‌كی دیاریكراوی بۆ كشانه‌وه له سووریا دانه‌ناوه".
ئه‌و به‌رپرسه پێیوایه، له‌وانه‌یه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا بتوانرێت پاشماوه‌كانی داعش له‌ناو ببرێن و به‌شێكی ئه‌و هێزانه‌شی له سووریا ده‌كشێنه‌وه بگوازرێنه‌وه بۆ عێراق.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "بۆڵتن له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئیسرائیل پلان بۆ ئه‌وه داده‌ڕێژێ و ده‌یه‌وێت بزانێت تا چه‌ند ده‌كرێت به‌شێكی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له بنكه‌ی سه‌ربازی ته‌نه‌ف له باشووری سووریا بمێننه‌وه، به‌و پێیه‌ی رۆڵێكی گه‌وره‌یان ده‌بێت له دانانی سنوور بۆ هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌كه‌دا".
هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا ده‌خوازێت له‌وباره‌یه‌وه ئاگاداری بۆچوونی ئیسرائیل و ئوردن بێت پێش ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی له‌وباره‌یه‌وه بدات و به‌شێكی هێزه‌كانی له بنكه‌ی ته‌نه‌ف بهێڵێته‌وه.