ئیسرائیل داوای 250 ملیار دۆلار قەرەبووی دەرکردنی جووه‌كان دەکات

عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانەی دەبێت پارە بدات

K24 – هه‌ولێر:

ئیسرائیل داوای 250 ملیار دۆلار قەرەبوو لە چەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات لە پای ئەو سەروەت و موڵکەی جووه‌كان بە ناچاریی بەجێیان هێشتوون.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی بلومبێرگ، حکومەتی ئیسرائیل دەستەیەکی بۆ خەمڵاندنی ئەو بڕە پارەیە پێکهێناوە کە جووه‌كان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لەدەستیان داوە و زیانیان پێگەشتووە، ئەمەش لە ژێر رۆشنایی پڕۆژەیەکی ئاشتییانەی ئەمەریکا دەبێت.

بەگوێرەی خەمڵاندنەکان، ئیسرائیل داوای 50 ملیار دۆلار لە تونس و لیبیا و 200 ملیار دۆلار لە مەغریب، عێراق، سووریا، میسر، ئێران و یەمەن دەکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی 10 ساڵە فەڵەستین داوای 100 ملیار دۆلار قەرەبووی لە ئیسرائیل کردووە بەهۆی ئەو موڵکانەی لە ساڵی 1948 لە دەستی داون.

H.J