"ئەمریكا دووجار داوای گفتوگۆی له‌ ئێران كردووه‌"

ئێران ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەڵێت: "لە مانگی رابردوودا ئەمریکا دووجار داوای گفتوگۆکردنی لە ئێران کردووە".

ئەمڕۆ دوشەممە 7/1/2019 لە كۆنفرانسی ئاسایشی نەتەوەیی رۆژئاوای ئاسیا لە تاران، عەلی شەمخانی سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوه‌یی ئێران رەتیكردەوە كە بەرپرسانی ئێران داوای گفتوگۆكردنیان لەگەڵ ئەمریكا كردبێت".

 شەمخانی دەڵێت:"لە دوا سەردانیدا بۆ ئەفغانستان بەرپرسانی ئەمریكا دووجار داوای گفتوگۆكردنیان لەگەڵ ئێران كردووە، بەڵام ئەوان رەتیانكردووەتەوە"، ئەو لێدوانەی سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە وەڵامی دۆناڵد ترەمپدا دێت كە رۆژی یەكشەممە رایگەیاندبوو كە ئێران ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ ئەوان بكات.

Fly Erbil Advertisment