هه‌وڵه‌كانی یەکێتی بۆ دانانى شوێنگره‌وه‌ی رێبوار تاڵه‌بانی شكستیهێنا
رێژه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان پێ ته‌واو نه‌كرا
.jpg)
K24 - كه‌ركووك:
کۆبوونەوەی یەکێتی و تورکمان و عەرەبەکان بۆ دیاریکردنی کەسێك لە شوێنی ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی شەرعی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك شکستیهێنا.
ئەحمەد عەسکەری، یەکێک لەئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی كوردستان، لە لیستی برایەتی بەکوردستان 24ی گوت: "نەمانتوانی رێژەی یاسایی تەواو بکەین بۆ دیاریکردنی کەسێك لە شوێنی رێبوار تاڵەبانی سەرۆکی بەوەکالەتی کەرکووك".
عه‌سكه‌ری گوتیشی: "ئەم هەوڵەی ئێمە بۆ ئەوەیە کە کەسێکی دیکە دیاریبکەین، تاکو کێشەی یاسایی درووست نەبێت، ئێمە تا ئێستا کێشەمان نەبوو رێبوارتاڵەبانی لەهەولێرەوە ئیشەکانی دەکرد، بەڵام ئێستا کێشە هەیە و ئیمزاکانی کاری پێ ناکرێت و فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە بۆيه دەمانەوێت کەسێك لە شوێنی ئەو، ئیشوکارە ئیداریيەکان بەڕێوه‌ببات".
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه، كه كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی دیار راده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان كرا، رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت شاره‌كه‌ی جێهێشتووه.
مانگی رابردووش، دادگای كه‌ركووك سزای زیندانیكردنی شه‌ش مانگی بۆ رێبوار تاڵه‌بانی ده‌ركرد.
ئ. م