پۆ‌مپێیۆ: پابه‌ندین به پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه
"چیتر رێگه به فراوانخوازییه‌كانی ئێران ناده‌ین"
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له گه‌ڵ ئه‌یمه‌ن سه‌فه‌دلا هاوتا ئوردنییه‌كه‌ی له عه‌ممانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا كۆبووه‌وه و، دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا هه‌ریه‌ك له پۆ‌مپێیۆ و سه‌فه‌دی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته‌ڕوو.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، "هه‌ڵوێستی ئێمه روون و ئاشكرایه، كه ئێمه پابه‌ندین به پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه" و ئاشكراشیكرد، "هه‌وڵ ده‌ده‌ین رێگری له فراوانخوازییه‌كانی هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌كه بكه‌ین".
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له سووریا له‌سه‌ر دژایه‌تیكردنی تاران له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه، پۆ‌مپێیۆ گوتی: "بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له سووریا هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ئێران نابێت".
له به‌رامبه‌ردا، ئه‌یمه‌ن سه‌فه‌دی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن دووپاتیكرده‌وه، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا باسمان له مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا كرد" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هه‌موومان له ناوچه‌كه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ فراوانخوازییه‌كانی ئێران هه‌یه".
H.B