"مالیكی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای ھێناوه‌ته‌وه عێراق"
هاوپه‌یمانێتی نه‌سر عه‌بادی بێبه‌ری ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانێتی نه‌سر، به سه‌رۆكایه‌تی، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشتووتری عێراق تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "مالیكی سه‌رله‌نوێ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای ھێناوه‌ته‌وه عێراق".
هاوپه‌یمانی نه‌سر، له روونكردنه‌وه‌یه‌دا بۆ رای گشتی عێراقی ده‌ڵێن: "له 24/6/2014 داوا له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كراوه بێنه‌وه عێراق و حكوومه‌ته‌كه‌ی نووری مالیكی به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین پارێزگای عێراق كه‌وتبوونه ده‌ست چه‌كدارانی داعش و له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی چوارچێوه‌ی ستراتیژی كه له به‌ڵگه‌نامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و نێوان هه‌ر دوو وڵاتیشدا چه‌سپاوه ئه‌و ھێزانه‌یان بانگهێشتی عێراق كردووه‌ته‌وه".
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی هاوپه‌یمانێتی نه‌سردا ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه "كاتێك له رۆژی 8/9/2014 له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران متمانه درایه حه‌یده‌ر عه‌بادی و كرایه سه‌رۆك وه‌زیران، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بوون و پێش دوو مانگ له‌وه‌ی عه‌بادی ببێته سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌و ھێزانه له عێراق بوون، به‌ناوی هێزه فره ره‌گه‌زه‌كان ناو ده‌بران نه‌ك ته‌نها هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا".
هاوپه‌یمانێتی نه‌سر داوا له هێزه سیاسییه‌كان ده‌كات، راستگۆبن و رای گشتی له‌و رووه‌وه چه‌واشه نه‌كه‌ن.