پۆمپیۆ عێراقی جێهێشت
سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق به نهێنی بوو

K24 - هه‌ولێر:
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی باڵا، عێراقی جێهێشت.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، مایك پۆمپیۆ، سه‌ردانی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌شی كردووه له عێراق، له كۆبوونه‌وه‌كانیشدا هۆشداری له باره‌ی ئێران داوه و ئه‌و وڵاته‌ی به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌منی له هه‌رێمه‌كه وه‌سف كردووه.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، پێشتر رایگه‌یاندبوو، له گه‌شته‌كه‌یدا بۆ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌ردانی 8 وڵات ده‌كات، ئه‌وانیش ئه‌رده‌ن، میسر، به‌حره‌ین، قه‌ته‌ر، ئیمارات، سعوودیه، كوه‌یت و عه‌ممانن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كانی پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ردانیكردنی عێراق له كارنامه‌كه‌ی پۆمپیۆدا نه‌بووه و به نهێنی هاتووه‌ته عێراق.
وه‌ك ئاژانسی رۆیته‌رز ئاماژه‌ی پێكردووه، ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاش ئاماده‌نه‌بوونه هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی پۆمپیۆ بده‌ن، ته‌نانه‌ت هه‌واڵی سه‌ردانه‌كه‌شیان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی خاكی عێراقی جێهێشت.
ئ. م