رووسيا: گومانمان له كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا هه‌يه
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا ده‌نگۆى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا ره‌تده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى ريابكۆڤ، رايگه‌ياند، زۆر قورسه مه‌زنده‌ى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا به ته‌واوى له سووريا بكرێت، به تايبه‌تى له‌م سه‌روبه‌نده‌دا.
ريابكۆڤ، گوتيشى: له‌و بڕوايه‌دام له واشنتن هه‌ڵوێستێكى به‌هێز هه‌يه، لاى ئه‌وانه‌ى بڕوايان وايه مانه‌وه‌ى سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكا له سووريا ياسايى نييه.
هه‌روه‌ها گوتى: له‌م سه‌روبه‌نده‌دا، كاتێك ئه‌مه‌ريكا هه‌وڵده‌دات بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر جيهاندا و چاوى بڕيوه‌ته ئه‌وه‌ى له هه‌موو شوێنێك بوونى هه‌بێت و كێشه‌كان به گوێره‌ى مه‌رجى تايبه‌تى ئه‌و يه‌كلا بكرێنه‌وه، ناتوانرێت مه‌زنده‌ى ئه‌وه بكرێت، له پڕێكدا سووريا به‌جێبهێڵێت. لانيكه‌م من هه‌رگيز مه‌زنده‌ى ئه‌وه ناكه‌م.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، هيچ كاتێك رووسيا و ئه‌مه‌ريكا په‌يوه‌ندييان سه‌باره‌ت به سووريا نه‌پچڕاوه، به‌ڵام زۆر جار ئاشكرايان نه‌كردووه.