پۆمپيۆ: ئۆباما ئاژاوه‌ى نايهوه
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا هێرشيكرده سه‌ر ئۆباما
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، مايك پۆمپيۆ، هێرشيكرده سه‌ر سه‌رۆكى پێشووى وڵاته‌كه‌ى باراك ئۆباما.
دوێنێ له وته‌يه‌كدا، كه له زانكۆى ئه‌مه‌ريكى له قاهيره پێشكه‌شيكرد، مايك پۆمپيۆ به پێچه‌وانه‌ى نه‌ريتى ديپلۆماسى هێرشيكرده سه‌ر باراك ئۆباما.
پۆمپيۆ گوتى: ئۆباما كاتێك وازى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هێنا بۆ ئه‌وه‌ى بكه‌وێته ده‌ست ئيسلامييه توندڕه‌وه‌كان و ژێر هه‌ژموونى ئێران، ئاژاوه‌ى نايهوه.
گوتيشى: ئه‌مه‌ريكا هێزى چاكهيه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌ڵام ئۆباما ئه‌و رۆڵه‌ى لێ سه‌نده‌وه.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا ئه‌وه‌شى گوت: كاتێك خه‌ڵكى ئێران له 2009 خۆپيشاندانيان به‌رپاكرد، ئۆباما هيچ پشتيوانييه‌كى نه‌كردن.
ره‌خنه‌شى لێگرت، له‌وه‌ى كاتێك سووريا چه‌كى كيميايى به‌كارهێنا، ده‌ستبه‌جێ بۆردومانى سوورياى نه‌كرد.
مايك پۆمپيۆ هه‌روه‌ها گوتى: هه‌ر كاتێك ئه‌مه‌ريكا بكشێته‌وه، ئاژاوه به‌رپا ده‌بێت، كاتێك دۆسته‌كانمان به‌لاوه بنێين، رق زياتر ده‌بێت و كاتێكيش له‌گه‌ڵ نهيارهكانمان هاوبه‌شى بكه‌ين، ئه‌وان زياتر پێشده‌كه‌ون.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر