ركابه‌رێكی دیكه بۆ تره‌مپ په‌یدا ده‌بێت
به‌شداریی جه‌نگی عێراقی كردووه‌و خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كاندید ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
توڵسی گابارد، ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كه سه‌ر به دیموكراته‌كانه و به‌شداریی شه‌ڕی عێراقیشی كردووه، خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كاندید ده‌كات.
له دیدارێكدا كه بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12/1/2019 بڵاوبكرێته‌وه، توڵسی گابارد، به كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی گوتووه: "خۆم بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی 2020 كاندید ده‌كه‌م و هه‌فته‌ی داهاتوو له‌وباره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاوده‌كه‌مه‌وه".
ئه‌وه له كاتێكدایه رۆژی 31/12/2018 سیناتۆری دیموكراته‌كان، ئیلیزابێس وارن رایگه‌یاندبوو، لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ده‌رفه‌ته‌كانی خۆكاندیدكردنی بكه‌ن بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كه بڕیاره له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2020 به‌ڕێوه بچێت.
توڵسی گاباردی ته‌مه‌ن 37 ساڵانیش ده‌ڵێت: "سه‌رنجی سه‌ره‌كیم له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا له‌سه‌ر پرسی جه‌نگ و ئاشتی ده‌بێت.