عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان چاوی به كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كه‌وێت
محه‌مه‌د ئۆجه‌لان باس له ره‌وشی ته‌ندرووستی براكه‌ی ده‌كات
.jpg)
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د ئۆجه‌لان، برای رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه، له زیندان سه‌ردانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی كردووه و له نزیكه‌وه چاوی پێكه‌وتووه.
محه‌مه‌د ئۆجه‌لان بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی برای كۆبووه‌ته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پرسی مانگرتنی په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له‌یلا گوڤه‌نیان تاووتوێكردووە.
محه‌مه‌د ئۆجه‌لان راشیگه‌یاند، جگه له بابه‌تی سیاسی، دۆخی ته‌ندرووستیی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانیش تاووتوێكراوه، ده‌شڵێت: "ئه‌و دیداره به مانای كۆتایهێنان نییه به هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ئۆجه‌لان".
له 11ی ئه‌یلوول/ یۆلیۆی 2016ه‌وه رێگه‌نه‌دراوه كه‌سوكاره‌كه‌ی له به‌ندیخانه سه‌ردانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بكه‌ن، دوای نزیكه‌ی 2 ساڵ و نیو یه‌كه‌مجاره ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، رێگه ده‌ده‌ن براكه‌ی چاوی پێی بكه‌وێت.
عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه، له 15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 1999 ده‌ستگیركرا دواتر به زیندانیكردنی تا هه‌تایی سزدرا، ئێستاش له دوورگه‌ی ئیمرالی ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه زیندانیكراوه.
ئ. م