15 منداڵ به‌هۆی به‌فر و سه‌رما ره‌قبوونه‌وه
"ته‌مه‌نی بچووكترینیان ته‌نها یه‌ك كاتژمێر بووه"
K24 - هه‌ولێر:
15 منداڵی سووری كه زۆربه‌یان ساوابوون به‌هۆی به‌فر و سه‌رما و به‌سته‌ڵه‌ك و نه‌بوونی چاودێریی ته‌ندرووستییه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه.
رۆژی سێشه‌ممه 15/1/2019 رێكخراوی یونسێف له راپۆرتێكی تایبه‌ت به ره‌وشی ئاواره‌كانی سووریا رایانگه‌یاندووه: "ئه‌و 15 منداڵه‌ی به‌هۆی سه‌رما و به‌سته‌ڵه‌كه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه، 13 منداڵیان ته‌مه‌نیان له خوار یه‌ك ساڵییه‌وه بووه‌و ته‌مه‌نی بچووكترینیشیان ته‌نها یه‌ك كاتژمێر بووه و له خێوه‌تگای ره‌كبان له باشووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا نزیك سنووری ئوردن، به‌هۆی كه‌می هاوكارییه مرۆییه‌كان و به‌شێكیان به‌هۆی هه‌ڵاتن له دوا مۆڵگه‌ی ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش له رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه گیانیان له ده‌ستداوه".
خیره‌ت گاپالاری، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمیی یونسێف له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا ده‌ڵێت: "به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و به‌سته‌ڵه‌ك و خراپی ره‌وشی گوزه‌ران له خێوه‌تگای ره‌كبان، به‌رده‌وام ژیانی منداڵان له مه‌ترسیدایه، ته‌نها له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا 8 منداڵ گیانیان له ده‌ستداوه و هێشتا ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتبووه 4 مانگ و ته‌مه‌نی بچووكترینیان ته‌نها یه‌ك كاتژمێر بووه".
له خێوه‌تگای ره‌كبان ئاواره‌كان له دۆخێكی مرۆیی قورس‌دا ده‌ژین به‌تایبه‌تی له ساڵی 2016 وه كه ئوردن سنووری خۆی له‌گه‌ڵ سووریا داخست و ناوچه‌كه‌ی به مه‌یدانی سه‌ربازی ناوبرد و به‌وهۆیه‌وه یارمه‌تییه مرۆییه‌كان به چه‌ندین مانگ نه‌ده‌گه‌شتنه ده‌ست ئاواره‌كانی خێوه‌تگاكه.