بۆ كردنەوەی رێگای دەروازەیەكی سنووری حكوومەت ئامێر بە كرێ دەگرێت

بەڕێوەبەرایەتییەكە ئامێری پاككردنەوەی نییە

K24 - راپەڕین

بەهۆی نەبوونی ئامێری پاککەرەوەی تایبەت لەکاتی بەفربارین بۆ پاکكردنەوەی رێگای مەرزی کێلێ، بەڕێوبەرایەتی گومرگی راپەڕین ئامێری پاککەرەوە بەکرێ دەگرن.

جەوهەر رەسوڵ، بەڕێوبەری گومرگی راپەڕین بە کوردستان24 راگەیاند: "دوای گیرانی مەرزی كێلێ بۆ ماوەی 24 کاتژمێر، توانیومانە رێگای مەرزەكە بکەینەوە و پێشتریش ئامێری پاککەرەوەمان بەکرێ گرتبوو".

بە وتەی بەڕێوەبەری گومرگی راپەڕین، ئەو بەڕێوبەرایەتییە ئامێری تایبەت بەخۆی نییە تابتوانن لەکاتی بەفربارین رێگاکە پاک بکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەهەڵمەتی دوێنێ بۆ کردنەوەی رێگاکە، تیمەکانی شارەوانی و ئاوەدانکردنەوە هاوکاریان کردوون و لە ئەمڕۆوە رێگای مەرزەکە ئاسایی دەبێتەوە و جموجۆڵە بازرگانیەکان دەست پێدەکەنەوە.

مەرزی کێلێ، کە ئێستا هەوڵەکانی بەنێودەوڵەتی کردن و ناساندنی وەك مەرزێکی فەرمی لە قۆناغی کۆتاییدایە، دەکەوێتە نێوان باشووری کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان. رۆژانە زیاتر لە 150 بارهەڵگر کەل و پەلی جۆراو لەئێرانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکەن و هەندێ جاریش کەل و پەل هەناردەی ئێران دەکەن. بەوتەی سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی پارساڵ جموجۆڵی بازرگانی لەمەرزەکە بایی 120 ملیۆن دۆلار بووە.