"ناوچه ئارامه‌كه‌ی سووریا ده‌كه‌وێته ژێر كۆنترۆڵی رووسیا"
شارزهیان له واشنتن: ته‌نها سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا و رووسیا ده‌زانن چی رووده‌دات
K24 - واشنتن
شارەزایانی سیاسه‌تی ئەمریکا بڕوایان وایە، تورکیا و ئەمریکا هاوبەش نابن لە سەرپەرشتیکردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سوریادا، بەڵکو زیاتر پێشبینی دەکەن هێزەکانی رووسیا بچنە ناوچەی ئارام.
ڕاوێژکارێكى بەرگریی سەربازی ئه‌مریكاش گفتوگۆکانی نێوان سوپای ئەمەریکا و سوپاسی تورکیا لەپێناو دۆزینەوەی باشترین ڕێگا بۆ دابینکردنی ناوچەیەکی ئارام لەنێوان یەپەگە و هێزەکانی تورکیادا به باش ده‌زانێت.
هێشتا پيشنیازەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆدانانی ناوچەیەکی ئارام لەباکووری سوریا، سەردێڕی هەواڵەکانە لەناوچەکە و جیهاندا، کەچی تائێستا نەزانراوە ئەو ناوچەیە لەلایەن کێوە سەرپەرشتی دەکرێ، بەڵام هەندێ چاودێری سیاسی لە واشنتۆن بڕوایان وایە ئەمریکا و تورکیا پێکەوە هاوبەش نابن لە دروستکردنی هێزێک بۆ سەرپەرشتیکردنی ئەم ناوچەیە. جگە لەمەش دڵنیان لەوەی کە لەم ناوچەیەدا نە ڕژێمی سوریا و نەهێزەکانی سەربە ئێران پشکیان نابێت.
ئەو ناوچەیە پێشنیازکراوە قوڵاییەکەی نزیکەی ٣٢ کیلۆمەتر دەبێ لە سنووری نێوان سوریا وتورکیادا، بەشێکی زۆری ناوچە کوردییەکان دەگريتەوە، بۆیە ڕوون نییە هەنگاوە نوێیەکەی ئەمریکا لەوەها پێشنیازێک، ڕەوشی ئاسایش و وژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان لە نێو ئەم ناوچەی ئارامەدا چۆن دەبێ؟.
شارەزایان لە واشنتۆن لە وبڕوایەدان، کە چارەنووسی ئەم باسە و وەڵامی هەموو پرسیارەکان تەنیا لای سێ کەس دەست دەکەون (سەرۆکەکانی ئەمەریکا و رووسیا و تورکیا) بۆیە ئێستا تەنیا سەرچاوەکانی زانیاریمان بوونەتە لێدوانەکانی ئەم سێ سەرۆکە، یانیش جریوەیەک لە تویتەردا!.
به‌گوێره‌ی روپێوێك كه بۆ باكووری سووریا دیاریكراوه ئاشكرابووه كه ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی توركیا ده‌یه‌وێت به درێژایی سنووری سووریا درووستی بكات، ژماره‌یه‌ك شار و شارۆچكه‌ی سێ پارێزگای سووریا ده‌گرێته‌وه كه حه‌له‌ب و ره‌قه و حه‌سه‌كه‌یه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و روپێوهی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه "ناوچه‌ی ئارام، شار و شارۆچكه‌ی پارێزگاكانی حه‌له‌ب و ره‌قه و حه‌سه‌كه ده‌گرێته‌وه‌و 460 كیلۆمه‌تر درێژ ده‌بێته‌وه‌و تا قوڵایی 32 كیلۆمه‌تر ده‌ڕوات".
روپێوهكه دیارترین ئه‌و شوێنانه‌ی ئاشكرا كردووه كه ناوچه ئارامه‌كه ده‌یانگرێته‌وه‌و ده‌كه‌ونه باكووری ھێڵی نێوان گوندی سڕین له پارێزگای حه‌له‌ب و عه‌ین عیسا له پارێزگای ره‌قه.
به‌گوێره‌ی رووپێوهكه، ناوچه ئارامه‌كه قامیشلۆ، تل ته‌مه‌ر، درباسییه، عامودا، وه‌ردیه، تل حه‌میس، سه‌رێ كانێ، ترپه سپی. تل كۆچه‌ر، دێرك، له پارێزگای حه‌سه‌كه، هه‌روه‌ها كۆبانێ له پارێزگای حه‌له‌ب و گرێ سپی له پارێزگای ره‌قه ده‌گرێته‌وه".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، دوای کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاک‌پارتی لە پەرلەمانی تورکیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وڵاتەکەی پێشوازی لە پرسی درووست‌کردنی ناوچەیەکی ئارام لە سووریا دەکات.
گوتیشی: ئەگەر ئەمه‌ریکا پشتگیریان بکات ئەوا؛ تورکیا دەتوانێت ناوچەیەکی ئارام لە سووریا دروستبکات.
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان دواى په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆني بووه له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا و پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به ره‌وشى سووريا و دامه‌زراندنى ناوچه‌يه‌كى داماڵراو له چه‌كيان له باكوورى سووريا تاوتوێكردووه.
پێشتریش دۆنأڵد تره‌مپ، سهرۆكیویلایهته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، ده‌یانه‌وێت ناوچه‌یه‌كی ئارام له سووریا درووست بكه‌ن.
ئه‌وه له كاتێكدایه ئاڵدار خه‌لیل، به‌رپرسی كۆمیته‌ی دیپلۆماسی ته‌ڤده‌م، ره‌تیكردووه‌ته‌وه به ناوچه ئارامه‌كه‌ی توركیا قایل ببن.