پەنابەران كەمتر روو لە سوید دەكەن
ئامارەكان ئاشكرا دەكرێت
K24 - ستۆكھۆڵم
سوید یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو په‌نابه‌ری له‌خۆ گرتووه. به‌تایبه‌تی كوردستانیان، به‌ڵام به‌پێی ئاماره‌كان له ساڵی رابردوودا كه‌مترین په‌نابه‌ر رووی له سوید كردووه. به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌نابه‌ران باس له رێژه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوای هاتنی په‌نابه‌ران بۆ سوید ده‌كات و هۆكاری كه‌مبوونەوەی رێژەی پەنابەرانیش دەخاتەڕوو.
ماردین هێژا بابان، كارمه‌ندی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌نابه‌ران لە ستۆكھۆڵم بە كوردستان24 راگەیاند: "لە ساڵی 2018 دا 21 ھەزار و 502 كەس وەك پەنابەر ھاتوونەتە سوید، بەراورد بە ساڵانی رابردوو ژمارەكە زۆر كەمیكردووە، ھۆكارەكەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا یاساكان دژی پەنابەران توندتر كراون و سنوورەكان كۆنترۆڵكراون".
نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سوید رایده‌گه‌یه‌نێت، كه ژماره‌ی ئه‌و كوردستانیانه‌ی له ساڵی 2018 دا روویان له سوید كردووه، به به‌راورد له‌چاو ساڵانی پێشووتر، دوای راگه‌یاندنی كۆتایی هاتن به شه‌ڕی داعش له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه.
به‌ختیار عه‌بدولرەحمان، لێپرسراوی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سوید دەڵێت: "یەكێك لە ھۆكارەكانی كەمبوونەوەی ژمارەی پەنابەران، تەواوبوونی یان دەتوانین بڵێین سست بوونی شەڕی داعشە لە عێراق، ئێستا زۆر خەڵك دەتوانن بگەڕێنەوە بگەڕێنەوە سەرماڵ و حاڵی خۆیان".
گوتیشی: "لە ساڵی رابردوودا ھەزار و 143 ھاووڵاتی كورد وەك پەنابەر روویان كردووەتە سوید، كە رێژەكەی دەكاتە 19%ی ئەو پەنابەرانەی لە عێراق و سووریا و توركیا و ئێران ھاتوونەتە سووید".