راپه‌ڕین.. رێگه‌ی داخراوی چه‌ند گوندێك كرانه‌وه
به‌هۆی به‌فربارین گیرابوون
K24 - راپه‌ڕین:
بەڕێوبەرایەتی شارەوانییەکانی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، رێگه‌ی شاخی قەرەسرد، دوای 48 کاتژمێر لەگیرانی بەهۆی بەفربارین، کراوەتەوە و هاووڵاتیان دەتوانن هاتووچۆی لێوە بکەن.
ڕێگای شاخی قەرەسرد، قەزای دوکان بە دۆڵی جافایەتی و ئیدارەی راپەڕین لەسنووری ناحیەی بنگرد دەبەستێتەوە و لەچەند رۆژی رابردوو، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر، کە ڕێگه‌ی چەندین گوندی لەسەرە، گیرابوو.
پێشتر شاهۆ عوسمان، قائیمقامی دوکان بە کوردستان 24ی راگەیاندبوو، سەرەڕای رشتنی خوێ لە ڕێگاکە، بەڵام بەهۆی دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما، شەوانە ڕێگای قەرەسرد دەیبەستێ، بۆیە داوای لەشۆفێران کردبوو تاکو پاککردنەوەی ڕێگاکە و ئاساییکردنەوەی، هاتووچۆ لێوەی نه‌كه‌ن و رێگای فریاد و شاخی قەرەسرد بۆ هاتووچۆ بەکارنەهێنن.
لەئێستاشدا بەڕێوه‌بەرایەتی شارەوانییەکانی راپەڕین، ئاماژە بەوە دەکات، توانیویانە رێگه‌کە پاك بکەنەوە و رێگه‌ی گیراوی گوندەکانیش بکەنەوە.
له 48 كاتژمێری رابردوو، شه‌پۆلێكی به‌فربارین هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش رێژه‌یه‌كی زۆری به‌فر باریوه، به‌و هۆیه‌وه له دوێنێوه رێگه‌ی چه‌ندین گوند، له سنووره‌كه گیراوه و ئه‌مڕۆ هه‌ندێكیان كراونه‌ته‌وه.
.jpg)
.jpg)
ئ. م