ئاگادارییەک لە قائیمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێرەوە
له باره‌ی غازی ماڵانه‌وه دڵنیایی ده‌دات

K24 - هه‌ولێر:
قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر، له باره‌ی گرانبوونی نرخی غازی ماڵان دڵنیایی ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ قه‌یرانێك له به‌رهه‌مهێنانی غازدا نییه".
قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، هیچ قەیرانێک لە بەرهەمهێنانی غازدا نییە و بەشێوەیەکی ئاسایی سەرجەم بریکارەکانی ناو شاری هەولێر رۆژانە غاز بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکەن.
قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر، داواش لە هاووڵاتییان دەکات، هەر ئۆتۆمبێلێکی دابەشکردنی غاز، لە نرخی خۆی غازی بەگرانتر فرۆشت، ژمارەی تەلەفۆن و بریکارنامەکەی وێنەی بگرن و راستەوخۆ بۆ پەیجی قایمقامیەتی بنێرن بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی لەگەڵ بکرێت.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك بوو نرخی بوتڵی غازی ماڵان له شاری هه‌ولێر به‌رزببۆوه، به‌ڵام له‌مڕۆوه كێشه‌كه چاره‌سه‌ركرا و قائیمقامییه‌تیش دووپاتی ده‌كاته‌وه، كه هیچ قه‌یرانێكی به‌رهه‌مهێنانی غاز له ئارادا نییه.
ئ. م