ورده‌كاری ده‌ستگیركردنی دوو باندی تاوانكاریی له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێر
چه‌ندین كه‌لوپه‌لی كڕین و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌ك ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی ھەولێر دوو باندی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر و بكوژ ده‌ستگیر ده‌كات كه له چەندین تۆمەتبار پێكهاتبوون، ئه‌و تۆمه‌تبارانه جیا لەوەى چەكی بێ مۆڵەتیان پێبووە به‌كارهێنه‌ر و بازرگانی ماددەی ھۆشبەریش بوون، له نێویشاندا ئافرەت ھەیە.
پۆلیسی ھەولێر لە دۆسیەیەكی دیكه‌شدا چه‌ند تۆمەتبارێكی دیكه‌ی دەستگیركردووە كە بكوژبوون و دووانیان رادەستی پۆلیسی رانیە كراونه‌ته‌وه.
پۆلیسی ھەولێر لە ناو ماڵێكدا، كچێك و چەندین پیاوی دیكەى ده‌ستگیركردووه، جیا لەوەی بە كارھێنەری چەندین جۆری ماددەی ھۆشبەر بوون، بە پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی دەست پۆلیس كەوتوون، فرۆشیاری ئەم ماددانەش بوون لە ناو ھەولێر، كچەكه تەمەنی 19 ساڵە و ده‌ڵێت: "من ھیچ تاوانم نەكردووە و تەنیا لە ناو ئەو ماڵه‌دا بوومه".
ماددە و كه‌رسته‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه لە ناو ماڵێك لە ناحیەی كەسنەزانی ھەولێر ده‌ستییان به‌سه‌ردا گیراوه، ئه‌وه‌ش دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد له‌سه‌ریان.
جیا لە چەندین جۆری ماددەی ھۆشبەر و كەرەستەكانی تایبەت بۆ بە كارھێنانی ئەم ماددانە و تەرازوو چه‌كی بێ مۆڵه‌تیش ده‌ستییان به‌سه‌ردا گیراوه.
هه‌ڵمه‌ته‌كانی بەڕێوه‌بەرایەتی پۆلیسی ھەولێر، بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران لە ھەولێر و دەوروبەری بەردەوامە، ئەوان جیا لەوەی ھەوڵی داماڵینی چەكی بێ مۆڵەت دەدەن، ئەو كەسانەش كە گومان‌لێكراو و داواكراون لەلایەن پۆلیسی پارێزگاكانی دیكه‌ی كوردستان، رادەستیان دەكەن و دەڵێن بە پێی یاساكانی ھەرێمی كوردستان مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ دەكرێتەوە.
ئ. م