ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاوپه‌یمانێتی نوێی ده‌وێ
به‌شێكی پلانه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه باسكردووه

K24 - هه‌ولێر:
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای ده‌كات، واشنتن له‌باره‌ی چه‌ند به‌شێكی پلانی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی ناوچه‌كه گفتوگۆی كردووه و درووستكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به پێویست ده‌زانێت.
پۆمپیۆ له‌و كاته‌ی له رێگه‌ی گوتارێكی ڤیدیۆیی به‌شداریی چالاكییه‌كانی كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆسی ده‌كرد گووتی: "چه‌ند به‌شێكی ئه‌و پلانه‌مان به جددی له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه باسكردووه" بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ وڵاتێك بهێنێ.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، پاش كۆتاییهاتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیسرائیل ده‌ستبه‌جێ ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و دواجار ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیش ناچارن بگه‌نه رێككه‌وتن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گووتی: "له گه‌شته‌كه‌مدا بۆ رۆژهةڵاتی ناوه‌ڕاست، له هه‌ر وڵاتێك و له دیداره‌كانمدا له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌ركرده‌كان، سووربوونی ئه‌مه‌ریكامان بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی ئاشتی و سه‌قامگیریی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خستووه‌ته روو و ته‌ئكیدمان كردووه كه ئێمه به‌رده‌وام ھێزێكی ئاشتیخوازین له ناوچه‌كه".