پوتن: پشتيوانى دانووستانى نێوان حكومه‌تى سووريا و كورد ده‌كه‌ين
دانووستانى كورد و ديمه‌شق له به‌رژه‌وه‌ندى وڵاتانى ناوچه‌كه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى پشتيوانى له دانووستاندنى نێوان حكومه‌تى سووريا و نوێنه‌رانى كورد ده‌كات. گوتيشى: كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له سووريا هه‌نگاوێكى ئه‌رێنييه، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێت.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه‌له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ى ئه‌نجاميدا، سه‌رۆكى رووسيا گوتى: له كۆبوونه‌وه‌ماندا باسمان له كاريگه‌رى نيازى ئه‌مه‌ريكا له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له ناوچه‌كانى باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا كرد.
گوتيشى: كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكاييه‌كان له سووريا هه‌نگاوێكى ئه‌رێنييه و ده‌بێته هۆى سه‌قامگيرى ره‌وشى ناوچه‌كه، ئه‌گه‌ر به كرده‌وه جێبه‌جێى بكه‌ن.
پوتن له باره‌ى پرسى كورد له سووريا، گوتى: ئێمه پشتيوانى له دامه‌زراندنى گفتوگۆى رهسميى نێوان ديمه‌شق و نوێنه‌رانى كورد ده‌كه‌ين.
سه‌رۆكى رووسيا دووپاتيشيكرده‌وه، گفتوگۆ هاوكارده‌بێت له يهكخستنهوهى كۆمه‌ڵگه‌ى سووريا و هێنانه‌دى ئاشته‌وايى نيشتمانى و بۆ سووريا و وڵاتانى ده‌وروبه‌ريشى سوودى ده‌بێت.