"له رۆژھەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانكاریی رووده‌دات"
چاودێرانی سیاسی ئه‌مه‌ریكا: نابێت ئەمریكا عێراق بكاتە گۆڕەپانی ململانێی لەگەڵ ئێران
K24 - هه‌ولێر:
بەشێك لە چاودێرانی سیاسی ئەمریكی لەو بڕوایەدان رۆژھەڵاتی ناوەراست گۆڕانكاریی بەخۆییەوە دەبینیێت و لەگەڵ ئەوەشدا نیین ئەمریكا عێراق بكاتە گۆڕەپانی ململانێی لەگەڵ ئێران، بەڵكو پێیان وایە دەبێت ئەمریكا نزیك بێت لە رووداوەكان و بڕیارەكانی لە بەرژەوەندی ھەموو لایەك بێت بۆ ئەوەی سەقامگیری بگەڕێتەوە بۆ عێراق.
له واشنتن چه‌ند پسپۆرێكی كاروباری عێراق و ئێران ڕه‌خنه له‌سیاسه‌تی ئه‌مریكا ده‌گرن و به‌لایانه‌وه باش نییه سیاسه‌ت و داخوازیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بۆ گوشار خستنه سه‌ر ئێران بێت و بوونی سه‌ربازیش له عێراق ته‌نیا به‌س نییه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان له ناوچه‌كه، به‌ڵكو ئه‌مریكا هه‌م له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی عێراق و هه‌م هاوپه‌یمانه به‌هێزه‌كانی دیكە له ناوچه‌كه ده‌كرێت هه‌نگاوی سەركەوتووانە به‌ده‌ست بێنێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی بەشێك له‌كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران.
شارەزایەكی دیكەی ئاگادار لە كاروباری ئێران و سیاسەتی ئەمریكا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست جەختدەكاتەوە لەوەی كە دەبێت واشنتن به وردی و بایه‌خه‌وه بڕوانێته گۆڕانكارییه تازه‌كان له عیراق و به‌پێی ڕاستییه مه‌یدانیه‌كان سیاسه‌تی خۆی په‌یڕه‌و بكات به‌شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كاندا بێت :
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای راو بۆچوونە جیاوازەكان، بەشێك لە شاره‌زایان و چاودێرانی سیاسی له واشنتن له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن پاراستنی ئارامی وبهرژهوهندییهكانی هه‌موو لایه‌نه‌كان و گه‌شه‌سه‌ندن له ناوچه‌كه ئه‌ركه‌كه ته‌نیا له‌ئه‌ستۆی ئه‌مریكا نییه، به‌ڵكو ھەردوو حكومەتی عێراق و ئێران پێویستە نیازپاكی خۆیان بنوێنن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
ئه‌مریكا ده‌بێت پابه‌ند بێت به بایه‌خدان به‌هه‌موو پارچه‌كانی عیراق، ده‌بێ بایهخدانهكهش بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی عێراق له بواره‌كانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوری وته‌كنه‌لۆژی بێ و هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندی سیاسیش‌دا، بێگومان هاوكات له‌گه‌ڵ پابه‌ندییه سهربازیهكانیشماندا.
ئێستا عیراقیه‌كان ڕۆڵێكی زۆر ده‌بینن له بواری سیاسه‌ت كردن‌دا و گوێ ناده‌ن با ئامۆژگاریه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران، بۆیه ئه‌مریكا ده‌بێ ئه‌وه تێ بگات كه ئه‌مه پهرسهندنێكی ته‌ندروسته له عێراق ڕووده‌دات .