قه‌ته‌ر داواى "گفتوگۆى ئيجابى" له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات
هيچ ئاسۆيه‌ك بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان له ئارادا نييه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر، "محه‌ممه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئالثانى" رايگه‌ياند، پێويسته وڵاتانى ئه‌نجوومه‌نى هاريكارى كه‌نداو، ده‌ست به گفتوگۆيه‌كى "ئيجابى" له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى ئێران بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به كێشه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له ميسر، سعووديه، به‌حره‌ين و ئيمارات، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر راگه‌ياند، هيچ ئاسۆيه‌ك بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان له ئارادا نييه.
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێران به‌شێكه له جوگرافياى كه‌ندا، له پێناو چاره‌سه‌رى ريشه‌يى پرسى ئاسايشى هه‌رێمايه‌تى پێويسته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران بكرێت".
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه پێويسته وڵاتانى ئه‌نجوومه‌نى هاريكارى كه‌نداو، په‌يوه‌ندى به‌هێزيان له‌گه‌ڵ عێراق، ئێران و توركيا هه‌بێت چونكه ئه‌و وڵاتانه به‌شێكن له جوگرافياى ناوچه‌كه.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ڕ