به‌شدارینه‌كردنی تره‌مپ له داڤۆس 2019 ئه‌م زیانه‌ی هه‌بووه
فڕۆكه‌خانه‌ی زیوریخ ئاماره‌كان بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - داڤۆس:
ئه‌مساڵ بۆ به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهان له داڤۆسی سویسرا، 350 فڕۆکەی تایبەتی سەرمایەداران له سه‌رتاسه‌ری جیھان، گه‌یشتوونه‌ته فڕۆکەخانەی زیورخ.
به گوێره‌ی ئامارێکی فڕۆکەخانەی زیورخ لە سویسرا، کە ئەمرۆ 24ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، 350 فڕۆکەی تایبەتی سەرمایەدارەکانی جیھان بۆ بەشداربوون لەکۆربەندی داڤۆس، گه‌یشتوونه‌ته فڕۆکەخانەی زیورخ.
به گوێره‌ی ئاماره‌كه، ساڵی 2018 ژماره‌كه زیاتر بووه و ژماره‌ی فڕۆكه‌ی سه‌رمایه‌داران كه پێی هاتوونه‌ته داڤۆس، 463 فڕۆکەی تایبه‌تی بووه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، نزیكه‌ی 113 فڕۆكه له چاو ساڵی رابردوو كه‌متره، كه ده‌كاته رێژه‌ی 32%.
بەرپرسانی فڕۆکەخانەی زیورخ ئاشکرایان کردووە، بەشدارینەکردنی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و تێریزا مەی، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، لە کۆڕبەندیی ئەمساڵ ھۆکاربووە بۆ ئەوەی سەرمایەداران کەمتر بەشداری بکەن.
ئ. م