به‌هۆی ڤه‌نزوێلا جیهان بۆ دوو به‌ره دابه‌ش بووه
ڤه‌نزوێلا ئێستا دوو سه‌رۆكی هه‌یه

K24 - هه‌ولێر:
شه‌وی رابردوو له ڤه‌نزوێلا، كه ده‌كه‌وێته كیشوه‌ی ئه‌مه‌ریكای باشوور، ره‌وشی سیاسی وڵات به ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه بووه‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان خۆی وه‌ك سه‌رۆكی وڵات ناساند.
خوان گوایدۆ، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ڤه‌نزوێلا و ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و وڵاته، خۆی وه‌ك سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا ناساند و رایگه‌یاند، چیدیكه نیكۆلاس مادۆرۆ، سه‌رۆكی وڵات نییه، دوای ئه‌وه‌ش جیهان به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش بووه.
ئه‌مه‌ریكا و رووسیا
دوای راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوایدۆ، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پشتگیری خۆی بۆ گوایدۆ ده‌ربڕی و وه‌ك سه‌رۆكی شه‌رعی ئه‌و وڵاته وه‌سفی كرد، هه‌رچی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیایه، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، پشتگیری خۆی بۆ نیكۆلاس مادۆرۆ، سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا دووپات كرده‌وه.
جیا له رووسیا، توركیاش پشتگیری خۆی بۆ مادۆرۆ راگه‌یاندووه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك وڵاتی زلهێز و ناوچه‌كه، پشتگیری گوایدۆ ده‌كه‌ن.
به‌ریتانیاش ده‌نگی خۆی خستووه‌ته پاڵ ئه‌مه‌ریكا و پشتگیری گوایدۆ ده‌كات، جیریمی هانت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی شه‌رعی وڵات نییه و ده‌ڵێت: "نیگه‌رانین له ره‌وشی ئێستای ڤه‌نزوێلا، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی شه‌رعی ڤه‌نزوێلا نییه".
هه‌رچی ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسایه، ئه‌گه‌رچی پشتیوانی بۆ گوایدۆ ده‌رنه‌بڕیوه، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تییه‌كی مادۆرۆشی پێ شه‌رعی نییه و له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه نووسیویه‌تی: "مادۆرۆ سه‌رۆكی شه‌رعی نییه و پشتیوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی دیموكراتییه‌ت ده‌كه‌ین بۆ ڤه‌نزوێلا".
وڵاتانی دراوسێ
هه‌ریه‌ك له كه‌نه‌دا، به‌رازیل، كۆلۆمبیا، چیلی، پیرۆ، ئیكوادۆر، ئه‌رجه‌نتین، پاراگوا و كۆستاریكا پشتگیری گوایدۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام مه‌كسیك، كه سیاسه‌تی چه‌پ په‌یڕه‌و ده‌كات رایگه‌یاند، هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی سیاسه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به ڤه‌نزوێلا بگۆڕێت.
هه‌رچی ئیڤۆ مۆرالیسی سه‌رۆكی بۆلیڤیایه، هێرشی كرده سه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به هێرشی ئیمپریالیزمی بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكای باشوور وه‌سفی كرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، جایه‌ر پۆلسۆنارۆ، سه‌رۆكی به‌رازیل، كه راستڕه‌وێكی توندڕه‌وه، له توێته‌ره‌وه هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و نووسیویه‌تی: "به‌رازیل له رووی سیاسی و ئابووری، پشتگیری پرۆسه‌ی گۆڕانكاری ده‌كات به‌جۆرێك دیموكراتی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ڤه‌نزوێلا بگه‌ڕێته‌وه".
ره‌وشی ڤه‌نزوێلا
ڤه‌نزوێلا وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت و به هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وتیشه‌وه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له قه‌یرانێكی قووڵی داراییدایه و ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و وڵاته‌ش، دۆخی خراپی دارایی ده‌خاته ئه‌ستۆی مادۆرۆ.
راگه‌یاندنه‌كه‌ی گوایدۆ، بۆ لادانی مادۆرۆ و ناساندنی خۆی وه‌ك سه‌رۆكی وڵات، دوای یه‌ك رۆژ دێت له خۆپیشاندانی هاووڵاتییان له كاراكاسی پایته‌خت و زۆربه‌ی شاره گه‌وره‌كانی ئه‌و وڵاته، به‌هۆی دۆخی سه‌ختی دارایی و ئابووری ئه‌و وڵاته.
هه‌ڵوێستی مادۆرۆ
نیكۆلاس مادۆرۆ، كه ئێستا سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلایه، ره‌تیكرده‌وه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی جێبهێڵێت، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی ڤلادیمێر پادرینۆ، وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته پشتگیری خۆی بۆ دووپات كرده‌وه، مادۆرۆ جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، به‌هه‌ر نرخێك بێت به‌رگری ده‌كات.
له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی تره‌مپ و راگه‌یاندنی پشتیوانی بۆ خوان گوایدۆ، مادۆرۆ بڕیاری پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ركرد و ماوه‌ی 72 كاتژمێریشی داوه‌ته دیپلۆماتكارانی ئه‌مه‌ریكا تا ڤه‌زوێلا جێبهێڵن، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئه‌و دوو وڵاته ماوه‌ی 20 ساڵه له ململانێدان.
مادۆرۆ گوتی: "ئێمه به‌رگری له مافی كۆماره بۆلیڤارییه‌كه‌مان ده‌كه‌ین"، هاوكات وڵاتانی ده‌ره‌كیشی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی ده‌یانه‌وی سامانی وڵاته‌كه، له نه‌وت و گاز و زێڕ بدزن و گوتی: "ده‌یانه‌وێت له واشنتنه‌وه فه‌رمانڕه‌وایی ڤه‌نزوێلا بكه‌ن، ئێوه به‌وه رازین به‌و شێوه‌یه فه‌رمانڕه‌واییتان بكرێت؟".
ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵات له سه‌ر شه‌قامن
له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، پشتیوانانی هه‌ردوو به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵات به چڕ رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان له سه‌رتاسه‌ری وڵات، به‌هۆی پێكداهه‌ڵپژانیشیان 5 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه: العربی پۆست
ئ. م