يه‌په‌گه: گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ديمه‌شق ده‌ستپێده‌كه‌ين
دیمەشق پێشنیازەکانی ئێمەی پێگەیشتووە

K24 – قاميشلۆ:
سیپان حەمۆ، فەرمانداری گشتی يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یەپەگە) ئاشکرای كرد، ئاماژەی ئەرێنیان لە دیمەشقەوە پێگەیشتووە و لە چەند رۆژی داھاتوودا گفتوگۆکانیان لەگەڵ دیمەشق دەست پێدەکەن.
سیپان حەمۆ بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، كە کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە سووریا بەم نزیکانە جێبەجێ ناکرێت، چونکە ھێشتا شەڕمان لەدژی داعش توندە.
حەمۆ گوتيشى: لە دوا سەردانیدا، جەیمس جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا قسەی لەگەڵ کردووە و پێی وتووە: قسە لەگەڵ تورکیا دەکەن و لە بەرامبەر ھەڕەشەکان، کورد دەپارێزن.
حەمۆ رەتیدەکاتەوە گفتوگۆی راستەوخۆیان لەگەڵ حکومەتی سووریا ھەبووبێت و گوتيشى: دیمەشق پێشنیازەکانی ئێمەی پێگەیشتووە، کە تێيدا جەخت لەسەر پاراستنی کورد و کەمینەکانی دیکە کراوەتەوە. لەناویشیاندا مافی خوێندن بە زمانی کوردی و مافی خۆبەڕێوبەریشی تێدا دیاریکراوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوێنێ سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى پشتيوانى له دانووستاندنى نێوان حكومه‌تى سووريا و نوێنه‌رانى كورد ده‌كات.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ى له كرملين ئه‌نجاميدا، سه‌رۆكى رووسيا گوتى: له كۆبوونه‌وه‌ماندا باسمان له كاريگه‌رى نيازى ئه‌مه‌ريكا له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له ناوچه‌كانى باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا كرد.
گوتيشى: كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكاييه‌كان له سووريا هه‌نگاوێكى ئه‌رێنييه و ده‌بێته هۆى سه‌قامگيرى ره‌وشى ناوچه‌كه، ئه‌گه‌ر به كرده‌وه جێبه‌جێى بكه‌ن.
پوتن له باره‌ى پرسى كورد له سووريا، گوتى: ئێمه پشتيوانى له دامه‌زراندنى گفتوگۆى ره‌سميى نێوان ديمه‌شق و نوێنه‌رانى كورد ده‌كه‌ين.
سه‌رۆكى رووسيا دووپاتيشيكرده‌وه، گفتوگۆ هاوكارده‌بێت له يه‌كخستنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى سووريا و هێنانه‌دى ئاشته‌وايى نيشتمانى و بۆ سووريا و وڵاتانى ده‌وروبه‌ريشى سوودى ده‌بێت.
ئ.ر