عه‌بادی له‌باره‌ی مه‌ترسیی گرووپه چه‌كداره‌كان هۆشداریی ده‌دات
"ئێران ده‌سته‌بژێری فه‌رمانڕه‌وا ده‌ستنیشان ده‌كات"
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق ده‌ڵێت: "بوونی هه‌ژموونی ئێران له عێراق وایكردووه ئه‌وان حكوومه‌ته‌كان پێكبهێنن و ده‌سته‌بژێری فه‌رمانڕه‌وا ده‌ستنیشان بكه‌ن، ئه‌وه‌ش لای من مایه‌ی خه‌مبارییه".
عه‌بادی له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی RTـی رووسی گوتوویه‌تی: "هه‌ژموونی ژماره‌یه‌ك وڵات باڵی به‌سه‌ر عێراقدا كێشاوه، كاركردنی ده‌زگاكانی ئه‌و وڵاتانه و درووستكردنی كاریگه‌رییان له پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق ره‌تده‌كه‌مه‌وه، جا چ ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بێت، یان ئێران و سعوودیه".
عه‌بادی ده‌ڵێت: "ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له ژیانی سیاسی عێراق، به‌هۆی لاوازی و ململانێكانی ناوخۆ و ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ته له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی. هه‌ر بۆیه من داوای ئاشته‌وایی نیشتمانی و حكوومه‌تێك ده‌كه‌م، دژی وڵاتانی دراوسێ نه‌بێت، به‌ڵام كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ناوخۆی عیراق بكات".
عه‌بادی هۆشداریی ده‌دات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر هێزه سیاسییه‌كانی عێراق بڕیاره‌كانیان له به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێك بێت دژی لایه‌نێكی دیكه، ده‌بێته هۆی ململانێی نێوان ئه‌و لایه‌نانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان و له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات".
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "هه‌موو به‌رپرسیارێتییه ئه‌منییه‌كانی ناوخۆی وڵات له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی "ده‌سه‌ڵاتی سڤیل" دایه، پێویست ناكات هێزه چه‌كداره‌كان و حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستوه‌رده‌نه كاروباری وه‌زاره‌ته‌كان و دیاریكردنی كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌ت و نابێت بكه‌ونه ناو ململانێی سیاسییه‌وه، چونكه ئه‌وه مه‌ترسییه له‌سه‌ر وڵات، نامانه‌وێت گرووپه چه‌كداره‌كانی كۆنترۆڵی ئه‌م وڵاته بكه‌ن و بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كانیان ببێته دژی به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان".