"هێڵی گۆڕانكاریی" له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی راگه‌یێنرا
دامه‌زراندنی حزبێكی ئیسلامیی نوێ ره‌تده‌كه‌نه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و كادیری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه "هێڵێ گۆڕانكاریی" له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان راده‌گه‌یه‌نن و ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی "هێڵی گۆڕانكاریی" له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا دامه‌زراندنی حزبێكی نوێی ئیسلامی ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن: "ده‌مانه‌وێت ئه‌و حزبه نوێیه‌ی له میدیاكاندا باس ده‌كرێت، خوودی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بێت و بیگێڕینه‌وه بۆ سه‌ر هێڵه راست و درووست و شه‌رعییه‌كه‌ی سه‌ره‌تای دروستبوونی كه زانا و پێشه‌وای گه‌وره مه‌لا عوسمان رێبه‌رایه‌تی ده‌كرد".
له‌و روونكردنه‌وه‌یه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان 24 نێردراوه هاتووه "له چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌ندێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندن، ده‌نگۆی دامه‌زراندنی حزبێكی نوێی ئیسلامی، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده و كادیری باڵای حزبه ئیسلامییه‌كانه‌وه بڵاوكرده‌وه. به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌نگۆیانه پاش ئه‌وه هات كه شه‌ش سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند، بۆیه ئێمه وه‌ك كۆمةڵێك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و كادیری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه له ئێستادا خۆمان له‌و دۆخه گه‌نده‌ڵ و گوماناوییه‌ی ناو بزووتنه‌وه‌و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنه‌كه‌ی دابڕیوه، نامانه‌وێت هیچ ژماره‌یه‌كی دیكه له حزبی ئیسلامی زیاد بكه‌ین و كار‌و خه‌باتمان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی ئیسلامییه‌كانه نه‌ك زیاتر په‌رته‌وازه‌كردنی".
له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "ده‌مانه‌وێت ئه‌و حزبه نوێیه‌ی میدیاكان باسی ده‌كه‌ن، خودی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بێت، سه‌رله‌نوێ دایمه‌زرێنینه‌وه‌و بیگێڕینه‌وه بۆ سه‌ر ره‌وته شه‌رعییه‌كه‌ی سه‌ره‌تا. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی بابه‌تی و نوێ‌دا (هێڵی گۆڕانكاریی) له ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین كه كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كادیر و سه‌ركرده دڵسۆزانه‌ی ناو بزووتنه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌یه كه له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا ناچار به دووركه‌وتنه‌وه كراوون یان په‌راوێزخراوون".
رۆژی 25/12/2018 ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان لە نامەیەكدا دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان راگەیاند و ئاماژەیان بۆ ئەوە كردبوو، بەھۆی بارودۆخی نێو بزووتنەوەی ئیسلامی ئەو بڕیارەیانداوە و پێشتریش پڕۆژەیەكیان بۆ چارەسەركردنی حزبەكەیان داوەتە رابەری گشتی بزووتنەوەكە.
لە نامەی سەركردەكانی بزووتنەوەی ئیسلامی ھاتبوو: "بۆ رێگرى لە بەلاڕێدابردنى بزووتنەوەو كۆتاييهێنان بە قۆرخكارى و دەسەڵاتى تاكڕەوى و بەهەدەردانى وزەو تواناى كاديران و ئەندامانمان و لەپێناوى لەدەستنەكانى زياترى پێگەى سياسى و جەماوەرى بزووتنەوەى ئيسلامى، دواى ئەوەى چەندين جار رێگەچارەى دروست و حەكيمانەمان خستەبەردەستى كەسى يەكەم و شوراى ناوەندى، بەڵام دەسەڵاتى تاكڕەوانەو قۆرخكارى لەناو حزبدا لەلايەن كەسى يەكەمەوە هەميشە دەبووە هۆكارى سەرەكى لەباربردنى هەوڵەكانى چاكسازى و رێكخستنەوەى بزووتنەوەى ئيسلامى".
هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندبوو : "لەبەر ئەم بارودۆخە نەخوازراوەو بێ ئاکامکردنی هەوڵەکانمان، ئێمە ئەم ئەندامانەی ئەندامانى مەكتەبى سياسى و سەركردايەتى بزووتنەوەى ئيسلامى بڕيارى دەست لەکارکێشانەوەی خۆمان دا لەئەندامیەتی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی".