وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پرسە بۆ کچێكی كورد دادەنێت كه له منبج به‌ر ته‌قینه‌وه كه‌وت
له‌گه‌ڵ سێ سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی منبج گیانییان له‌ده‌ستدا
K24 - ئه‌تلانتا:
غه‌دیر كاوه تاهیر، كچێكی كوردی خه‌ڵكی كه‌ركووكه، وه‌كو وه‌رگێڕ له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌ی گرێبه‌ست كاریده‌كرد، له ته‌قینه‌وه‌ی رۆژی 16ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019، له منبج به‌ر ته‌قینه‌وه كه‌وت و گیانی له‌ده‌ستدا.
ئێستا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، له شاری ئه‌تلانتای ویلایه‌تی جیۆرجیا، كه شوێنی نیشته‌جێبوونی خێزانه‌كه‌ی غه‌دیره، له رێگه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كردووه، پرسی بۆ داناوه.
باوكی غه‌دیر به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌وان له ساڵی 1998ه‌وه چوونه‌ته ئه‌مه‌ریكا و له‌وێ ده‌ژین، كچه‌كه‌شی وه‌كو وه‌رگیڕ له رێگه‌ی كۆمپانیایه‌ك له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مه‌ریكا كاری كردووه.
هاوكارێكی غه‌دیر كه كورده باس له‌وه ده‌كات، ئه‌وان وه‌كو وه‌رگێڕ له‌گه‌ڵ هێزێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا كاریان ده‌كرد، كه هێزه‌كه ئه‌ركیان پاراستنی تیمه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بووه، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی منبج كه غه‌دیریش یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی له شوێنه‌كه بووه گیانی له‌ده‌ستدا.
ناوه‌ڕاستی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له رێستورانتى قه‌سرولئومه‌را له شه‌قامی سوندسی شارۆچكه‌ی منبج روویدا و به‌هۆیه‌وه 4 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی گیانییان له‌ده‌ستدا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، دوای ته‌قینه‌وه رایگه‌یاند، كه دوو سه‌ربازی وه‌زاره‌تی به‌رگری و دوو ئه‌ندامی سوپا به شێوه‌یه‌كی گرێبه‌ست له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی منبج گیانییان له‌ده‌ستدا.
دواتریش رێكخراوی داعش له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه راگه‌یاند.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی منبج
ئ. م