خه‌ڵكی شنگال داوا ده‌كات شارێكی نوێیان بۆ درووست بكرێت
ئیداره‌ی قه‌زای شنگال پشتیوانی له‌و داواكاریه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
خەڵکی شنگال داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەن، شارێکی نوێ درووست بکەن و شارە وێرانبووەکەشیان وەک هێمایەک بۆ قوربانیدان و کارەساتی شنگال بهێڵدرێتەوە.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه بەرپرسانی ئیدارەی شنگالیش پاڵپشتی لەو بیرۆکەیە دەکەن و دەڵێن: چاوەڕێی بەڵێنی لایەنە پەیوەندارەکانین. له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی قه‌زای شنگال دووپاتیكرده‌وه، "ئیداره‌ی قه‌زای شنگال به هه‌موو تواناكانییه‌وه پشتیوانی ئه‌و داواكاریه‌ی خه‌ڵكی شنگال ده‌كات" و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "پێویسته حكوومه‌تی به‌غدا له‌ئاست به‌رپرسیارێتیدا بێت و شنگال به شێوه‌یه‌ك ئاوه‌دان بكاته‌وه، كه ببێته نموونه‌ی شاره مۆدێرنه‌كانی عێراق".
H.B