نەتانیاهو گاڵتە بە حەسەن نەسروڵا دەکات

"لەبەر دوو هۆکار نەسروڵا دووچاری شەرمەزاریی بووە"

K24 – هه‌ولێر:

بێنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە تویتێکدا گاڵتە بە حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی دەکات و ڤیدیۆیەکی گاڵتە ئامێزی بڵاوکردووەتەوە.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نووسیویەتی: "نەسروڵا بۆ ئەم دوو هۆکارە زۆر شەرمەزار بووە".

لە روونکردنەوەی خاڵەکانی نووسیویەتی: "لە شەش هەفتە ئەو تونێلانەمان لەناوبرد کە پارەیەکی زۆری تیایاندا خەرج کردبوو".

"هەروەها، سزاکانی سەرۆک ترەمپ بۆ ئێران، زیانی زۆری بە سەرچاوەی دارایی حزبوڵا گەیاندووە".

دەشڵێت: "نەسروڵا هۆکاری زۆرە کە نەیەوێت هەست بە بەهێزیی ئێمە بکات".

سوپای ئیسرائیل لە رێگای جووتیارێک توانی شەش تونێلی گەورەی حزبوڵا ئاشکرا بکات کە لە لوبنانەوە تا خاکی ئیسرائیل درێژەیان هەبوو و کەوتبوونە ناوچەیەکی کشتووکاڵی لە مێتولای ئیسرائیل.

بە گووتەی سوپای ئیسرائیل، ئەو رێکخراوە لوبنانییە نیازی هەبووە، سەرباز و هاووڵاتی ئیسرائیلی لە رێگای ئەو تونێلانە بکوژێت.

نەتانیاهو : کاردانەوەی نەسروڵا بە سەرکەوتنەکانمان

‌H.J