رێگای سماقوڵی داخرا

هەولێر و سلێمانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

بەهۆی باران بارین، کە لە شەوی رابردووەوە بەردەوامە، رێگای سماقوڵی، هەولێر و سلێمانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە، داخرا.

ئاستی ئاوی بەنداوی سماقوڵی بەرزبووەتەوە و بەشێک لە شەقامە سەرەکییەکەی داپۆشیوە، بەجۆرێک ئۆتۆمبێلەکان ناتوانن پیایدا بپەڕنەوە.

جاری یەکەم نییە ئەو رێگایە بەهۆی بارانەوە دادەخرێت و هاووڵاتیانیش داوا دەکەن، چارەسەرێک بۆ ئەو کێشەیە بدۆزرێتەوە.

H.J