رووسيا: تا ئێستا ئه‌مه‌ريكا ده‌ستى به كشانه‌وه له سووريا نه‌كردووه
رووسيا و ئه‌رده‌نيش له‌و باره‌يه‌وه ههماههنگييان هه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
باڵيۆزى رووسيا له ئه‌رده‌ن، بۆريس بۆڵۆتين، رايگه‌ياند، هيچ ئاماژه‌يه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له سووريا له ئارادا نييه و رووسيا و ئه‌رده‌نيش له‌و باره‌يه‌وه ههماههنگييان هه‌يه.
له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى نۆڤۆستى رووسيا، بۆريس بۆڵۆتين، گوتيشى: هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ريكا باس له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ده‌كات، به‌ڵام تا ئێستا سه‌ره‌تاى ئه‌و پرۆسهيهمان نه‌بينيوه.
له ديسه‌مبه‌رى رابردوودا، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ رايگه‌ياند، سوپاى وڵاته‌كه‌ى له سووريا ده‌كێشێته‌وه.
ئه‌و باڵيۆزهى رووسيا روونيشكرده‌وه، له حاڵه‌تى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا، هه‌ماهه‌نگى نێوان رووسيا و ئه‌رده‌ن له‌و باره‌يه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر