فیلیپ پاشا به "الله اكبر"ـه‌وه عێراق جێده‌هێڵێ
شای ئیسپانیا به یه‌كه‌م ئاڵای به‌عسه‌وه هاتبووه عێراق

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 31/1/2019 باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ئیسپانیا رایگه‌یاند: "فڕۆكه‌كه‌ی شا فیلیپ پادشای ئیسپانیا به ئاڵای فه‌رمی عێراقه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئیسپانیا.
باڵیۆزخانه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: "تیمی فڕۆكه‌وانیی تایبه‌ت به خاوه‌ن شكۆ شا فیلیپی شه‌شه‌م، ئاماده‌ی جێهێشتنی عێراقن دوای ته‌واوبوونی گه‌شته‌كه‌ی بۆ به‌غدا. فڕۆكه‌كه‌ی پاشا به ئاڵای فه‌رمی ئێستای عێراق و ئاڵای شانشینی ئیسپانیاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه مه‌درید".
ئه‌وه له كاتێكدایه شا فیلیپی شه‌شه‌م، پادشای ئیسپانیا هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌قی دیپلۆماسی كرد و رۆژی چوارشه‌ممه 30/1/2019 به ئاڵای سه‌رده‌می رژێمی به‌عسه‌وه گه‌یشته عێراق. له ڤیدیۆیه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت، شا فیلیپ ئاڵایه‌كی به فڕۆكه‌كه‌یه‌وه هه‌ڵواسیوه كه یه‌كه‌م ئاڵایه حزبی به‌عسی قه‌ده‌غه‌كراو له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌كاریهێناوه.
ئه‌و ئاڵایه ره‌نگه‌كانی هاوتای ئاڵای ئێستایه، به‌ڵام سێ ئه‌ستێره له ناوه‌ڕاسته‌كه‌یدایه پێش ئه‌وه‌ی سه‌ددام حسێن، سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عێراق "الله أكبر" بخاته نێوان ئه‌ستێره‌كان. له كاتێكدا ئاڵای ئێستا هیچ ئه‌ستێره‌یه‌كی پێوه نییه.
پێده‌چێت شا فیلیپ و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و نێرده‌ی دیپلۆماسی ئیسپانیا ئاگاداریی ئه‌و گۆڕانكاریانه نه‌بن كه به‌سه‌ر ئاڵای عێراقدا هاتووه، له كاتێكدا باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ئیسپانیا ئاڵاكه‌ی ئێستای به‌سه‌ره‌وه‌یه.
شای ئیسپانیا به جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و فڕۆكه‌كه‌ی له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی نیشتووه‌ته‌وه‌و هیچ به‌رپرسێكی عێراقی له پێشوازیدا نابینرێت. ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات سه‌ردانه‌كه‌ی له ناكاو بووه و هیچ ئاماده‌كارییه‌ك بۆ پێشوازی شا نه‌كرابوو.