بكوژانی منداڵ و باوكەكەی حاجیاوا ده‌ستگیر كران
"ئۆتۆمبێلێكیش دەستی بەسەردا گیراوە"
K24 - رانیە
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا منداڵ و باوكێك لە ناحیەی حاجیاوای دەڤەری راپەڕین دەستڕێژی گولـلەیان لێكرا و گیانیان لەدەستدا ژمارەیەك كەس بە تۆمەتی كوشتن‌یان دەستگیر كران.
لە راگەیەندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكرای كرد: "شه‌وی رابردوو كاتژمێر له لایه‌ن هێزه‌كانمان كه پێكهاتبوون له بنكه‌ی پۆلیسی حاجیاوا و فریاكه‌وتن و نه‌هێشتنی تاوانی رانیه و هۆبەی نەوجەوانانی رانیەوە له قه‌زای پشده‌ریش بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتن و نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر، ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار له سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین به تۆمه‌تی كوشتنی كوڕ و باوكه‌كه‌ی ناحیه‌ی حاجیاوای سه‌ر به‌قه‌زای رانیه ده‌ستگیر كران، هاوكات ئۆتۆمبێلێكی جۆری (BMW)ش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه".
پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشكردووە: "پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا له‌به‌رده‌م پۆلیس و دادگا دانیان ناوه به تاوانه‌كه‌یاندا كه ده‌ستیان هه‌بووه له كوشتی باوك و كوڕه‌كه‌ی ناحیه‌ی حاجیاوا، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه".
لەو راگەیەندراوە ئاماژە بەوەشكراوە: "ده‌ستگیركردنی بكوژه‌كان له‌كاتێدا بووه كه سوود وه‌رگیراوه له به‌دواداچوون و زانیاری هێزه‌كانمان و سوود وه‌رگرتن له كامێراكانی چاودێری و وه‌رگرتنی وته‌ی شایەتحاڵ".
رۆژی یەكشه‌ممه 20/1/2019 له گه‌ڕه‌كی سه‌رده‌می ناحیه‌ی حاجیاوا سه‌ر به قه‌زای رانیه پیاوێك به ناوی ( ئـ . ئـ ) له‌دایكبووی ساڵی 1983 و كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی ( پ . ئـ . ئـ ) ته‌مه‌ن 3 ساڵان له كۆڵانی پشت ماڵی خۆیان ده‌ستڕێژی گولـلـه‌یان لێكرا و به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌ستبه‌جێ هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ستدا.