کەرکووك.. هێزە عێراقییەکان بۆ ماوەیەك دوو پێشمەرگە دەستبەسەر دەکەن
ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه باسی رووداوه‌كه ده‌كات

K24 - كه‌ركووك:
ئەو دوو پێشمەرگەیه‌ی ئه‌مڕۆ کەوتبوونە ناو بازگەیەکی پۆلیسی فیدراڵییەوە له کەرکووك، دوای ماوه‌یه‌ك له ده‌ستبه‌ركردنیان له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه، ئازادکران.
عەقید شوان شوانی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 1ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، له باره‌ی رووداوه‌كه بەکوردستان24ی راگه‌یاند، کێشەکە لە بازگەی ناحیەی شوان دروستبووە، بەهۆی ئەوەی سەنگەرەکانی نێوان پێشمەرگە و پۆلیسی فیدراڵی لەیەکەوە نزیکن، دوو پێشمەرگە هاتوونەتە سنووری پۆلیسی فیدراڵی کە رۆژانە لەوێوەوە ئاو دێنن بۆ سەنگەرەکانی خۆیان.
عه‌قید شوان راشیگه‌یاندووه، له‌كاتی چوونی ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه بۆ سنووره‌كه‌ی ئه‌وان، ئەفسەرێکی پۆلیسی فیدراڵی بەپلەی عەقید لەوێ بووه، پرسیاری له باره‌ی ئەو کەسانە كردبوو كه کێن بیانهێنن، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه پێشمەرگەن، دەستبەسەریان کردوون.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی هێزی پێشمه‌رگه گوتیشی: "دوای ئەوەی بەرووداوەکەمان زانی، نێوەندگیریمان کرد و کێشەکەمان چارەسەرکرد، هیچ ڕووی نەداوە لە نێوان هەردوولادا، تەنها پێشمەرگە هەندێك هێزەکانی هێنابووە پێشەوە بۆ ئەوەی ئەو دوو پێشمەرگە ببنەوە کە زانیان پێشمەرگەکان زوو ئازادکران، دەست بەجێ پێشمەرگەکانیش گەڕانەوەی خاڵەکانی خۆیان".
عەقید شوان، رووداوەکەی بەئاسایی وەسف کرد‌و گوتی: "ئه‌وه‌ی روویدا بەهۆی نزیکی سەنگەرەکانی پێشمەرگە و پۆلیسی فیدراڵیی و ئەو دۆخەیه كه لەناوچەکە دروست بووە، ئەم ڕووداوە شایەنی باس نییە".
ئ. م