كوردستان 24 له دێرزوور چیرۆكی داعشه ئه‌ڵمانییه‌كان ده‌خاته‌ڕوو
خێزانی داعشه ئه‌ڵمانییه‌كان بۆ كوردستان 24 ده‌دوێن
K24 - دێرزوور:
لە دوو مانگی رابردوودا زیاتر لە 3 هەزار چه‌كداری داعش لە دواین پێگەكانى رێكخراوه‌كه، لە دەوروبەری دێرزوور هەڵاتوون و خۆیان گەیاندووەتە ناوچەکانی ژێر دەستی هێزەکانی سووریای دیموکرات.
تیمی کوردستان24 چووەتە دەوروبەری دێرزوور و بەداواچوونی بۆ چیرۆکی دوو ژنی بە رەگەز ئەڵمانی کردووە کە هاوژینەکانیان سەرکردەی داعش بوون و خۆیان رادەستی هەسەدە کردووە دەگیڕێتەوە.
یه‌كێك له ژنه‌كان كه له ئه‌ڵمانییه‌وه چووه‌ته سووریا باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و له خێزانێكی كریستیان له دایكبووه، دواتر بووه‌ته موسڵمان و رووی كردووه‌ته سووریا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ره‌ققه بینیویه‌تی جیاوازبووه له‌وه‌ی پێشتر بیستوویه‌تی.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه هاتووه‌ته ره‌ققه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكدا كردووه و منداڵیشی لێی هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك خۆی وه‌سفی ده‌كات، ژیان له ره‌ققه قورس بووه.
ئێستا داعش له دوایین پێگه‌كانی خۆی له دێرزوور، له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه گه‌مارۆدراوه، به‌شێكی زۆریان له شوێنه‌كه راده‌كه‌ن و هه‌ندێكیشیان خۆیان راده‌ستی هه‌سه‌ده كردووه.
ئ. م