ململانێی ڤه‌نزوێلا گه‌یشته عێراق
ڤه‌نزوێلا جیهانی به‌سه‌ر دوو به‌ره دابه‌شكردووه

K24 - هه‌ولێر:
جۆناسان ڤیلاسكۆ رامیرێز، باڵیۆزی ڤه‌نزوێلا له عێراق، جیابوونه‌وه‌ی خۆی له نیكۆلاس مادۆرۆ راگه‌یاند و دانی به خوان گوایدۆ دانا وه‌ك سه‌رۆكی كاتیی وڵات.
ئه‌و باڵیۆزه‌ی ڤه‌نزوێلا له عێراق، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له وێبسایتی Nacional بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "تاكه شوێنی ئێمه چوونه پاڵ گه‌ل و ده‌ستوور و په‌رله‌مانی ڤهزوێلایه، ئه‌ندازیار گوایدۆ ئه‌رك و مافی ده‌ستووری خۆیه‌تی ببێته سه‌رۆككۆمار. به‌ڕێز گوایدۆ، تۆ له‌سه‌ر رێگایه‌كی درووستی له مێژوو و خه‌ڵك و ده‌ستوور.. مادۆرۆ و چه‌ته سته‌مكاره‌كانی له ده‌سه‌ڵات، هه‌موو هێڵێكیان تێپه‌ڕاندووه".
دوای ئه‌وه‌ی خوان گوایدۆ، سه‌رۆكی ئۆپۆزیسیۆن و په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، خۆی وه‌ك سه‌رۆكی كاتیی ناساندووه، به‌هۆیه‌وه جیهان به‌سه‌ر دوو به‌ره دابه‌ش بووه، ئه‌مه‌ریكا و به‌شێكی زۆر له وڵاتانی رۆژئاوا، پشتگیری گوایدۆ ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ریشدا رووسیا و چین و توركیاش، هێشتا مادۆرۆ وه‌ك سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا ده‌ناسێنن.
پێشتریش سه‌رۆكی پاشكۆی سه‌ربازی له باڵیۆزخانه‌ی ڤه‌نزوێلا له واشنتن، له مادۆرۆ جیابووه‌وه و پشتگیری بۆ گوایدۆ ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ مادۆرۆ پچڕاندووه.
دوای ئه‌وه‌ش هه‌ندێك له هێزه چه‌كداره‌كان له‌ناوخۆی ئه‌و وڵاته داوایان كرد، گوایدۆ وه‌ك سه‌رۆك بناسێنن.
گوایدۆ، رۆژی 23ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019، وه‌ك سه‌رۆكی كاتی وڵات خۆی ناساند و داوای له مادۆرۆ كرد، ده‌سه‌ڵات راده‌ست بكات و رێگه‌نه‌دات توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ئۆپۆزیسیۆن ئه‌نجام بدرێت.
له به‌رامبه‌ریشدا نیكۆلاس مادۆرۆ، رایگه‌یاند، هێشتا خۆی سه‌رۆكی وڵاته و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیشی به بووكه‌ڵه‌ی ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا وه‌سفكرد.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م