په‌یامێكی توند له ئیسرائیله‌وه بۆ ئێران
"ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌كات"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3/2/2019 بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل جارێكی دیكه هۆشدارییه‌كی به‌هێزی دایه‌وه ئێران.
له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی حكوومه‌تی ئیسرائیل‌دا، سه‌رۆك وه‌زیران گووتی: "په‌یامێكی روونم بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران هه‌یه، ئێمه ده‌زانین چی ده‌كه‌ن و له كوێ ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردن دژی ئێران به هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی له به‌رده‌ستماندایه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری ئاسایش و ئایینده‌ی خۆمان بكه‌ین".
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "له كاتێكدا ئیران به‌بۆنه‌ی 40 ساڵه‌ی شۆڕشی ئیسلامی ئاهه‌نگ ده‌گێڕێ، هه‌وڵ ده‌ده‌ن شانازیی به مووشه‌كی نوێوه بكه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه‌مان ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئیسرائیل خاپوور بكات. هه‌ر بۆیه ئێمه‌ش به‌هه‌موو ئه‌و هۆكار و توانایانه‌ی له به‌رده‌ستماندایه به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردن دژی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری ئارامی و ئایینده‌مان بكه‌ین".