ليژنه‌يه‌ك بۆ نووسينى ده‌ستوورى نوێى سووريا پێده‌هێنرێت
به به‌شدارى نوێنه‌رانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى، رژێمى سووريا و به‌رهه‌ڵستكاران
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ رايگه‌ياند، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا ليژنه‌يه‌ك بۆ نووسينى ده‌ستوورى نوێى سووريا پێكده‌هێنرێت.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، گوتيشى: "ئه‌و ليژنه‌يه به به‌شدارى نوێنه‌رانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى، رژێمى سووريا و به‌رهه‌ڵستكاران پێكده‌هێنرێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "توركيا هاوكارى پرۆژه‌ى نووسينى ده‌ستوورێكى نوێ بۆ سووريا ده‌كات".
مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، ئاشكراشيكرد، سه‌رۆكى وڵاتانى رووسيا، ئێران و توركيا، رۆژى 14ى ئه‌م مانگه له "سوچى" كۆده‌بنه‌وه بۆ تاوتوێكردنى پرسى سووريا.
له چه‌ند رۆژى رابردووش‌دا شاندێكى رووسيا به مه‌به‌ستى بيروڕا ئاڵ‌وگۆڕكردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره‌يان كرد و هه‌ردوولا پرسى نووسينى ده‌ستوورێكى نوێيان بۆ سووريا تاوتوێكرد.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر