رووسيا به سيستمێكى نوێ په‌رده به‌سه‌ر چاوى دوژمنهكانيدا ده‌دات
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز له شه‌پۆله نزمه‌كانى رووناكى درووست ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانياى "رووس ئهليكترۆنيكا" توانى سيستمێكى نوێى به‌رگرى درووست بكات، كه له توانايدا هه‌يه ئاسۆى بينين لاى دوژمنه‌كانى له شه‌ودا درووست بكات و وا بكات سه‌رگه‌ردان بن و تووشى دڵتێكهه‌ڵاتن ببن و ئامانجه‌كه‌يان به‌دى نه‌كه‌ن.
ئه‌و سيستمه نوێيه‌ى به‌رگرى ده‌ريايى رووسيا ناوى لێنراوه "ڤيلين" و كاريگه‌رى له‌سه‌ر تيشكى رووناكى داده‌نێت و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز له شه‌پۆله نزمه‌كانى رووناكى درووست ده‌كات و بينه‌ر له ريزى دوژمن‌دا تووشى جۆرێك له سه‌رگه‌ردانى ده‌كات.
ئه‌و سيستمه له‌سه‌ر ژماره‌يه‌ك خۆبه‌خش تاقيكراوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه هيچكاميان نه‌يانتوانيوه، نيشانهكانيان بپێكن.
له سه‌دا 20ى خۆبه‌خشه‌كان ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، تيشكه رووناكييه‌كان لهبهرچاويان سهروخواريان كردووه و شهپۆليان داوه و به‌و هۆيه‌وه هه‌ستێكى وه‌ك مهستبوونيان بۆ درووست بووه.
له سه‌دا 45ى خۆبهخشهكانيش باسيان له‌وه كردووه، دڵيان تێكهههڵاتووه و رشانهوهيان هاتووه.
رووسيا بڕياريداوه ئه‌و سيستمه نوێيه‌ى به‌رگرى له كه‌شتييه ده‌ريايى و ژێر ده‌رياييه‌كانى جێ‌گير بكات.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر