سەعدی ئەحمەد پیرە زانیاری لە بارەی کۆبوونەوەکەی سبەی ئاشکرا دەکات
سبەی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
K24 – ههولێر:
گوتەبێژی یەكێتی دەڵێت، كۆبوونەوەی سبەی نێوان پارتی و یەكێتی گرنگە و بڕیاری گرنگیشی تێدا دەدرێت، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتیش کێشەکان دەخاتەڕوو.
سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەكێتی نیشتیمانیی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند: "كۆبوونەوەی سبەی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانیی كوردستان گرنگە و بڕیاری گرنگیشی تێدا دەدرێت".
ئاماژەی بەوەش كرد، لەگەڵ پارتی بۆچوون و تێڕوانینیان نزیكن لە یەكەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، فازڵ میرانی، سكرتێری مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لهبارهی گفتوگۆی لایهنهكان بۆ پێكهێنانی كابینهی نوێی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بە کوردستان24ی گووت:" لیژنهكانی دانووستان، كاری باشیان كردووه و هیواداریشن پێكهێنانی كابینهی نوێ نهگاته نهورۆز".
راشیگەیاند: "کێشەی پارتی و یەکێتی ئەوەیە، یەکێتی دەیەوێت پرسەکانی بەغدا و هەولێر پێکەوە چارەسەر بکرێن، بەڵام پارتی دەیەوێت سەرەتا لە هەرێمی کوردستان رێککەوتن بکرێت پاشان پێکەوە بچنە بەغدا".
کۆبوونەوە و دیداری پارتە جیاوازەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت بەردەوامە، بەڵام تاکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک نەکراوە، هاووڵاتیانیش، چاوەڕوانی ئەوەن، سبەی پارتی و یەکێتی، نەخشە رێگایەک بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتوو ئاشکرا بکەن.
فازڵ میرانی
H.J