په‌نابه‌رێكی كورد له به‌ریتانیا كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
"به‌هۆی خراپی مامه‌ڵه‌ی فه‌رمانگه‌ی كۆچی ئه‌و وڵاته بووه"

K24 - هه‌ولێر:
په‌نابه‌رێكی كورد به‌ناوی (ئارام عەلى)، كه خه‌ڵكی شاری سلێمانییه، شه‌وی رابردوو له شاری بێرمینگهامی به‌ریتانیا، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
ئاری جه‌لال، سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه، بۆ كاروباری په‌نابه‌ران، رایگه‌یاند، ئارام عه‌لی، جاری یه‌كه‌م له به‌ریتانیاوه بۆ ئیتاڵیا دیپۆرتكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام جارێكی دیكه خۆی گه‌یاندووه‌ته‌وه به‌ریتانیا.
وه‌ك سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه باسی كردووه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی خۆكوشتنی ئه‌و په‌نابه‌ره كورده، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ "مامه‌ڵه‌ی خراپی وڵاتان بووه له‌گه‌ڵ كۆچبه‌ران".
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، دوای ئه‌وه‌ی (ئارام) له مامه‌ڵه‌كاندا بێهیوا ده‌بێت و ئومێدی مانه‌وه‌ی پێ‌نادرێت، شه‌وی 4 له‌سه‌ر 5ى شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، له یه‌كێك له هۆستڵەکانی شاری بێرمینگهامی به‌ریتانیا، كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
چالاكوانێكی دیكه‌ی تایبه‌ت به پرسی په‌نابه‌ران له وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌ناوی (كارۆ ئالانی)، له فه‌یسبووكی خۆیه‌وه، هۆكاری خۆكوشتنی (ئارام) باس ده‌كات و نووسیویه‌تی: "ئارام علی له ئەنجامی مامەڵەی نامرۆڤانەی دائيرەی هيجرە کۆتایی بەژيانی خۆی هێنا".
به‌هۆی بێهیوابوونی په‌نابه‌ران، دوای بڕینی رێگا سه‌خته‌كانی كۆچ و په‌نابه‌رێتی و مامڵه‌ی توندی فه‌رمانگه‌كانی كۆچ له وڵاتانی ئه‌وروپا، چه‌ندین حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه له ساڵانی رابردوو تۆماركراوه.
ئ. م