بۆ پاشگهزبوونهوه له بڕيارى كشانهوهى هێزهكانى له سووريا فشارى زياتر دهخرێته سهر ترهمپ
ههوڵدهدرێت پاراستنی کورد لەناوچەکەدا مسۆگەر بكرێت
K24 – واشنتن:
لە واشنتۆن رەخنە و فشار خستنە سەر بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمهریکا بۆ کشاندنەوەی ھێزە سەربازیيەکانیان لە سووریا گەشە دەکەن و ھەوڵێکی زۆر دەدرێت تا بەتەواوی نەمانی داعش و پاراستنی کورد لەناوچەکەدا مسۆگەر نەکرێت ھێزەکانی ئەمەریکا پاشەکشەیان پێ نەکرێت.
سەرۆکی ئەمەریکا تا ئێستا نەیتوانیوە ناوهندهکانی بڕیار لە وڵاتەکەیدا بە تەواوی رازی بکات بۆ پشتيوانیکردن لە بڕیاری کشاندنەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا، بڕیارەکە لە ناو ھەردوو ئەنجوومەنی نوێنەران و پیراندا پەسەند نەکراوە و بگرە لە ناو بنکە و دامەزراوەکانی سیاسەت و کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش لە واشنتۆن، دووچاری رەخنە و ناڕازیبوونێکی زۆر بووهتەوە.
لە روانگەی ھەڵوێستەکانی ئهم دواییەی کۆنگرێس و وەزارەتی بەرگریی و گوتار وگوشاری بنکە و دامەزراوەکانی واشنتۆندا، چاودێرانی سیاسی لەوباوەڕەدان بڕیاری کشاندنەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا، بەم نزیکانە یا رەتدەکرێتەوە یانیش دەستکاری و گۆڕانکاری بۆ دەکرێ.