ئه‌ردۆغان واده‌يه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ى يه‌په‌گه له منبج ديار ده‌كات
ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، رایگەیاند، 911 كیلۆمەتر سنووری ھاوبەشمان لەگەڵ سووریا ھەیە و تاكە رێگەی ئاسایش دوورخستنەوەی ھەڕەشەكانە.
ئه‌ردۆغان ئاماژەی بەوەشكرد، لە دەرەوەی ناوچەی ئارامی ژێر كۆنترۆڵی توركیا، ھیچ پلانێكی دیكە قبووڵ ناكەن.
هه‌روه‌ها گوتى: ئەگەر تا سێ ھەفتەى ديكه یەپەگە لە منبج نەكشێتەوە، به گوێره‌ى پلانەكانیان ئۆپەراسیۆن دەستپێدەكەن.
ئه‌ردۆغان باسى له‌وه‌شكرد، ره‌وشى رۆژهه‌ڵاتى فورات و منبج له سه‌ره‌وه‌ى ئه‌جێنداى توركيايه.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، پێويسته ئه‌و ناوچه ئارامه‌ى له باكوورى سووريا داده‌مه‌زرێت، له ژێر كۆنترۆڵى سوپاى توركيادا بێت.