پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ره‌شنووسی كابینه‌ی حكوومه‌ت رێككه‌وتن
كۆسپه‌كانی به‌رده‌م دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركووك تێده‌په‌ڕێندرێن
K24- هه‌ولێر:
دواى چه‌ندین كۆبوونه‌وه پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ره‌شنووسێك تایبه‌ت به پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌مى حكوومه‌تی هه‌رێم رێككه‌وتن و هه‌نگاوی یه‌كه‌می جێبه‌جێكردنی ئه‌و ره‌شنووسه‌ش، له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له 18ی ئه‌م مانگه و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستپێده‌كات.
دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی بێ ئه‌نجام، ئه‌مڕۆ پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتن تایبه‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك و دانانی پارێزگارێكی كورد له‌و شاره‌دا.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌عدی پیره، وته‌بێژی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "له رۆژانی داهاتوودا لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی پرۆژه سیاسییه‌كان ده‌ست به‌كار ده‌بن, بۆ ئه‌وه‌ی تا ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو پرۆژه‌ی سیاسی و كاری هاوبه‌ش ئاماده بكه‌ن"، سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌غداش پیره گوتی: "هه‌ردوولا به‌یه‌كه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن".
له به‌رامبه‌ریشدا مه‌حموود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت: "لیژنەی ھاوبەشی نوسینی رێککەوتنی سیاسی نێوان ھەردوولا راسپێردراون, بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەیەكی ھاوبەش".
ئەگەر پارتی و یەكێتی لە ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك سەركەوتوو بوون، ئەوا ھەنگاوەكانی دواتر كە كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی ھەرێم و راسپاردنی بەربژێری سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانە بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت بەدوای خۆیدا دەھێنێت، لەگەڵ ھێڵە سەرەكییەكانی بەرنامەی 4 ساڵی حكوومەتی داھاتوو، كە ئەویش لێكتێگەیشتنی زیاتری گەرەكە.
H.B