ئه‌مه‌ريكا و تاڵيبان له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه بيانييه‌كان له ئه‌فغانستان رێككه‌وتن
ئه‌مه‌ريكا په‌يمانى داوه تا كۆتايى مانگى نيسانى داهاتوو نيوه‌ى هێزه‌كانى له ئه‌فغانستان بكێشێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى ره‌سمى بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان رايگه‌ياند، له دانووستانه‌كانى ده‌وحه‌ى پايته‌ختى قه‌ته‌ر ئه‌مه‌ريكا په‌يمانى داوه تا كۆتايى مانگى نيسانى داهاتوو نيوه‌ى هێزه‌كانى له ئه‌فغانستان بكێشێته‌وه.
كه‌ناڵى (روسيااليوم) بڵاويكرده‌وه، جێگرى سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سياسى بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان له قه‌ته‌ر، عه‌بدولسه‌لام حه‌نه‌فى رايگه‌ياندووه، له‌گه‌ڵ لايه‌نى ئه‌مه‌ريكا رێككه‌وتووين له‌م مانگه‌وه تا كۆتايى مانگى نيسان نيوه‌ى هێزه‌كانيان له ئه‌فغانستان بكێشنه‌وه.
گوتيشى: سه‌باره‌ت به به‌شى دووه‌مى هێزه بيانييه‌كان، ليژنه‌يه‌كى ئه‌مه‌ريكى و ليژنه‌يه‌كى تاڵيبان پێكده‌هێنرێن بۆ ئه‌وه‌ى خشته‌يه‌كى كاتى بۆ كشانه‌وه‌ى ته‌واوى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له ئه‌فغانستان دابنێن.
بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان داواشيكرد، سزاكانى سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه هه‌ڵبگيرێن و وڵاتانى ناوچه‌كه و كۆنگره‌ى وڵاتانى ئيسلامى ده‌سته‌به‌رى سه‌لامه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ئاشتيى له ئه‌فغانستان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها داواشيكرد، رێگه به كردنه‌وه‌ى نووسينگه و باره‌گاى ره‌سمى تاڵيبان له ئه‌فغانستان بدرێت، كه ئه‌مه‌ش مه‌رجى به‌رده‌وامى دانووستانه‌كانه.
ئ.ر