زه‌ريف: ناكرێت داگيركه‌رێكى ديكه شوێنى داگيركه‌رێك له باكوورى سووريا بگرێته‌وه
ئێران هه‌وڵده‌دات رۆڵى نێوانگيرى له نێوان توركيا و سووريا ببينێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف، رايگه‌ياند، ناكرێت داگيركه‌رێك له باكوورى سووريا بچێته ده‌ره‌وه و داگيركه‌رێكى ديكه جێگه‌ى بگرێته‌وه.
زه‌ريف گوتيشى: ئێران هه‌وڵده‌دات رۆڵى نێوانگيرى له نێوان توركيا و سووريا ببينێت بۆ لانيكه‌م ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانيان.
هه‌روه‌ها گوتى: له كۆبوونه‌وه دوولايه‌نى و سێ لايه‌نييه‌كانماندا به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ دۆستانمان له توركيا باسمان له پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى سووريا كردووه.
ئه‌وه‌شى گوت: هه‌ڵوێستى ئێران ئه‌وه‌يه، كه ته‌نيا رێگه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاسايش و ئارامى بۆ سووريا ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسايشى سنووره‌كان و نه‌هێشتنى نيگه‌رانييه‌كانى توركيايه له باره‌ى ئه‌و مه‌ترسييانه‌ى رووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه. ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌كرێت، ديمه‌شق هێزه‌كانى بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سنووره‌كان.
سه‌رچاوه:RT
ئ.ر