نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان: داعش له‌ناونه‌چووه
14 تا 18 هه‌زار چه‌كدارى داعش له سووريا و عێراق ماوون
K24 – هه‌ولێر:
له راپۆرتێكدا نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، رێكخراوى داعش هێشتا له سووريا له‌ناو نه‌چووه و ئه‌و رێكخراوه مهترسييهكى گه‌وره‌يه له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته.
تيمى چاودێرى سزاكان، له راپۆرتێكدا كه بۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى به‌رز كردووه‌ته‌وه، رايگه‌ياندووه، له نێوان 14 تا 18 هه‌زار چه‌كدارى داعش له سووريا و عێراق ماوون و 3 هه‌زار چهكداريان بيانين.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: داعش له سووريا به ته‌واوى شكستى نه‌هێناوه و هێشتا فشارێكى سه‌ربازى گه‌وره‌ى له‌سه‌ره و ئه‌ويش سووره له‌سه‌ر مانه‌وه و تواناى هێرشى پێچه‌وانه‌شى له‌ده‌ست نه‌داوه.
راپۆرته‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، داعش دابه‌ش بووه بۆ سه‌ر گرووپى په‌رت و بڵاو و رێنمايشى داوه‌ته چه‌كداره‌كانى كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق و په‌يوه‌ندى به تۆڕهكانييهوه بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
ئ.ر