توركیا مالیكی و ئه‌مه‌ریكا به‌هۆكاری كێشه‌كانی ناوچه‌كه ده‌زانێ
به‌ڵام به كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا خۆشحاڵه

K24 - هه‌ولێر:
مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێیوایه، هۆكاری ئه‌و كێشانه‌ی ناوچه‌كه به ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنێ، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بووه له عێراق و واشنتن تۆمه‌تبار ده‌كات كه عێراقی راده‌ستی نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق كردووه و ئه‌ویش سوننه‌كانی په‌راوێز خستووه‌و دواتر داعش ده‌ركه‌وتووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كه له واشنتن به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌وان كۆبووه‌ته‌وه‌و گوتوویه‌تی: "سه‌رچاوه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنێ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوو له عێراق بێ ئه‌وه‌ی پلانێكی توندوتۆڵیان هه‌بێت. ئه‌و كشانه‌وه‌یه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی راسته‌قینه بووه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "كاتێك ئه‌مه‌ریكا ساڵی 2011 هێزه‌كانی له عێراق كێشایه‌وه و وڵاته‌كه‌ی راده‌ستی نووری مالیكی كرد، ئه‌ویش سوننه‌كانی په‌راوێزخست، به‌و هۆیه‌وه عێراق كه‌وته ناو ئاژاوه‌وه. ئه‌ندامانی داعش سوودیان له‌و بارودۆخه وه‌رگرت و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانییان كۆنترۆڵی 40% رووبه‌ری خاكی عێراق بكه‌ن".
ره‌خنه‌گرتنی توركیا له كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له كاتێكدایه، ئه‌نقه‌ره به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا خۆشحاڵه. هه‌ر چه‌نده ھێشتا داعش له‌و وڵاته كۆتایی نه‌هاتووه‌و ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆری ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌و كشانه‌وه‌یه به هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی ده‌زانن كه دۆناڵد تره‌مپ له رۆژی 19/12/2018 بڕیاری له‌سه‌ر داوه.