جه‌نه‌راڵێكی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش هۆشداریی ده‌دات
جه‌نه‌راڵ ڤۆتێل: بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پرسم پێنه‌كراوه

K24 - هه‌ولێر:
جه‌نه‌راڵێكی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداریی ده‌دات و ده‌ڵێت: "پاش كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا داعش توانای گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یه و ده‌بێته‌وه هه‌ڕه‌شه".
جه‌نه‌رال جۆزێڤ ڤۆتێل، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت: "هێشتا رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه خاوه‌نی سه‌ركرده و چه‌كدار و سه‌رچاوه‌ی داهاته، ده‌توانێت به‌رده‌وامیی به شهر بدات".
قسه‌كانی ئه‌و گه‌وره جه‌نه‌راڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا نوێترین هۆشداریی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایه له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی داعش پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا كه رۆژی 19/12/2018 له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
جه‌نه‌راڵ ڤۆتێل له دانیشتنێكی ئه‌نجوومه‌نی پیراندا گوتوویه‌تی: "له‌سه‌رمان پێویسته فشاری زیاتر بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌ین توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئێستا زه‌وییه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی داعش بۆ كه‌متر له 32 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه كه‌میكردووه، ئه‌و هێزانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتیان ده‌كات (هه‌سه‌ده) پێش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا كۆنترۆڵی ده‌كه‌ن. به هه‌ماهه‌نگی و رێگایه‌كی گونجاویش ده‌بێت".
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه "پێش ئه‌وه‌ی تره‌مپ بڕیاره‌كه‌ی بدات هیچ راوێژێك به‌و نه‌كراوه، ئه‌وه‌ش وای له جیمس ماتیس وه‌زیری به‌رگریی كردووه ده‌ست له كار بكێشێته‌وه".
بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ نهیارێتییهكی به‌رچاوی له‌ناو كۆمارییهكانیشدا لێكه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌نجوومه‌نی پیران كه حزبه‌كه‌ی تره‌مپ به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن گه‌یشتووته ئه‌و بڕوایه‌ی سنوورێك بۆ سه‌رۆكی وڵاته‌كه دابنێن و نه‌یاری پلانی كشانه‌وه‌ی خێران له سووریا و ئه‌فغانستان. هۆشداریی ئه‌وه‌شیان داوه كه هه‌ر كشانه‌وه‌یه‌كی خێرا ده‌بێته هۆی درووستكردنی بۆشاییه‌ك ته‌نها ئێران و رووسیا تێیدا سوودمه‌ند ده‌بن.